پێنج دەستگیركراوی دیكەی بادینان ئازاددەكرێن
  2021-10-21       403       
دادگای هەولێر بڕیاریدا بە سزادانی پێنج زیندانیكراوی دیكەی بادینان بۆ ماوەی ساڵێك، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندان، ئازاددەكرێن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنی دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی دیكەی بادینان بەڕێوەچوو بەناوەكانی، (سلێمان كەمال، فرسەت ئەحمەد، عامر خالید، جەمال خەلیل و سلێمان موسا)، دادگا بڕیاریدا بەساڵێك زیندانیكردن سزایان بدات.

ئەو چالاكوانە زیندانیكراوانە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندان، بۆیە ماوەی سزاكەیان بەسەربردووە و ئازاددەكرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×