لە عێراق خۆپیشاندانەکان دژی ئەنجامی ھەڵبژاردن بەردەوامە
  2021-10-21       402       

ماوەی چوار رۆژە لە بەغداد و چەند شارێکی تری عێراق خۆپیشاندان لە دژی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامەو خۆپیشاندەرن لە بەردەم ناوچەی سەوز خێمەیان ھەڵداوە.

ئاوێنه‌: لایەنگرانی چەند لایەنێکی شیعە، چوار رۆژە لە بەغداد و چەند شارێکی تر خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و چەندین دروشمیان لە دژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و حکومەت و نەتەوەیەکگرتوەکان بەرز بەرزکردوەتەوەو، داواش دەکەن ھەژماری دەستی بۆ دەنگەکان بکرێت. 


لە رۆژانی رابردووشدا ژمارەیەک لە سەرکردە و لێپرسراوانی گروپە چەکدارەکان و ئەو لایەنە سیاسییانەی دەنگەکانیان کەمی کردوە، چونەتە ناو خۆپیشاندەران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×