2021-10-21   256     
حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندی پیشاندا له سه‌ر خه‌رجكردنی 400 ملیۆن دینار بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین .
ئاوێنه: به‌ھۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، حكـومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكرنی بڕی 400 ملیۆن دیناردا وه‌ك ھاوكاری به‌په‌له بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین.
بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ مه‌به‌ستی دانانی سیسته‌م و تۆڕی ئۆكسجین و گازی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی 100 قه‌ره‌وێڵه‌ی ژیان خه‌رج ده‌كرێت و بڕی 150 ملیۆن دیناریش به مه‌به‌ستی دابینكرنی پێداویستی پزیشكی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه خه‌رج ده‌كرێت.