بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: ئەگەری داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە
  2021-10-21       533       

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەگەرەكانی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازەو تاكە چارەسەر بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ توشی گرفت نەبێت، كوتانی ئیجبارییە.

ئاوێنە: د. سەباح هەورامی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی" ئەگەرەكانی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە، كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەمساڵدا توشی گرفت نەبێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"پێویستە پەروەردەی گشتیی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ئیجبار بكەن تا خۆیان بكوتن، كە ئەوە تاكە چارەسەرە."

هەروەها رونیشیكردۆتەوە كە "پێشتر ئەگەر هاوڵاتی خوازیاری وەرگرتنی ڤاكسینی هەبوایە، دەبو ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوە چەند ڕۆژێكی زۆری پێدەچو، ئێستا بەس تەنها لەسەر بڕیاردانی هاوڵاتی وەستاوە، ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنها یەك كاتژمێری پێویست دەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×