ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: گیانلەدەستدان بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشا
  2021-10-21       536       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 76 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوەو 28 توشبوی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 510 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 76 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 313 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا هەڵكشاوەو 28 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 8 لە هەولێر، 8 لە سلێمانی، 4 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 2 لەگەرمیان، 5 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە:


ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID19        ژمارە ( ٦٠٣ ) 

١. پشکنین: ( ٨٥١٠ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٤١٢) هەولێر
• ( ١٤٤٥) سلێمانی
• ( ٢١٤٦) دهۆك
• ( ١١٥) هەڵەبجە
• ( ١٧٦) گەرمیان
• ( ٢١٦) ڕاپەڕین

٢. توشبو: ( ١٠٧٦ توشبوی نوێ)
• ( ٥٠١) هەولێر
• ( ٢٠٥) سلێمانی
• ( ٢٤٠) دهۆك
• ( ٤٤) هەڵەبجە
• ( ٢٣) گەرمیان
• ( ٦٣) ڕاپەڕین


٣. چاکبون: ( ١٣١٣ چاکبون)
• ( ٤٠٠) هەولێر
• ( ٥١٨) سلێمانی
• ( ٢٨٧) دهۆك
• ( ٤٠) هەڵەبجە
• ( ٢٦) گەرمیان
• ( ٤٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢٨ مردن)
• ( ٨) هەولێر
• ( ٨) سلێمانی
• ( ٤) دهۆك
• ( ١) هەڵەبجە
• ( ٢) گەرمیان
• ( ٥) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچو)
پشکنین ٣٢٨١٩٣٦ (١١٦٥١٦٥ هەولێر، ٨١٢٧٤٥ سلێمانی، ١٢٨٠٤٥٧ دهۆك، ٢٣٥٦٩ هەڵەبجە)
توشبون ٣٥٣٩٠٥ (١٠٣٣٤٧ هەولێر، ١٢٣٣٥٧ سلێمانی، ١٢٠٢٨٤ دهۆك، ٦٩١٧ هەڵەبجە)
چاکبون ٣٣٠٦٤٠ ( ٩٥٣٦٦ هەولێر، ١١٤٤٠٥ سلێمانی، ١١٤٥٩٧ دهۆك، ٦٢٧٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ١٧٠٤٩ (٦٢٠٠ هەولێر، ٦٢٨٢ سلێمانی، ٤١٢٨ دهۆك، ٤٣٩ هەڵەبجە)
مردن ٦٢١٦  (١٧٨١ هەولێر، ٢٦٧٠ سلێمانی، ١٥٥٩ دهۆك، ٢٠٦ هەڵەبجە)


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەمو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

وەزارەتی تەندروستی      
حکومەتی هەرێمی کوردستان   
٢١ی تشرینى یه‌كه‌م ٢٠٢١

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×