هەفتەی داهاتو لەسنوری پێنجوێنەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت
  2021-10-21       601       

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتو لە سنوری قەزای پێنجوێنەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت بەسەر ماڵاندا دەكرێت و نرخی هەر بەرمیلێكیش 55 هەزار دینار دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش دابینکردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەشاخاوییە ساردەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین، بریارە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی۲٤ـ۱٠ـ۲٠۲۱ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسنوری قەزای پێنجوێن دەستپێبکات."

جەختیشی كردۆتەوە كە رۆژانی دواتریش دابەشكردنی نەوت لە تەوێڵەو بیارەو خورماڵ و شارباژێڕو ماوەت و قەڵادزێ درێژەی دەبێت.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە نرخی بەرمیلێكی ئەو نەوتەی دابەش دەكرێت، 55 هەزار دینار دەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×