عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانایانی موسڵمانانی
جیهان رایگه‌یاند، محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆك له‌سه‌ركارلابراوی میسر نه‌مرد به‌ڵكو
كوژرا.
ئاوێنه: ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی میسر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ
دوشه‌ممه، محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆكی له‌سه‌ر كارلادراوی میسر له‌دادگا كۆچی دوایی كرد.
عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانایانی موسڵمانانی
جیهان له‌تویتێكدا سه‌باره‌ت به مردنی مورسی، رایگه‌یاند"مورسی نه‌مرد، به‌ڵكو
به مه‌رگێكی له‌سه‌رخۆ له‌لایه‌ن سته‌مكارانه‌وه كوژرا."
عه‌لی قه‌ره‌داغی نوسیویشیه‌تی"ئه‌م هه‌مو خوێنه
به‌هه‌ده‌ر ناچێت."
محه‌مه‌د مورسی، ته‌مه‌ن 68 ساڵ، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگاییكردنه‌كه‌یدا
له‌په‌یوه‌ست به پرسی سیخوڕیكردن، داوای له دادوه‌ری دانیشتنه‌كه‌ی كردوه رێگه‌ی
بدات قسه بكات و دادوه‌ریش رێی داوه‌و راسته‌وخۆ له‌دوای هه‌ڵگرتنی دانیشتنه‌كه‌ی
له‌هۆش خۆی چوه‌و ئه‌وانه‌ی له‌وێ بون به‌هانایه‌وه چون به‌ڵام به‌پێی كه‌ناڵی سكای
نیوز به‌هۆی جه‌ڵته‌یه‌كی قورسی دڵه‌وه كۆچی دوایی كردوه.
داواكاری گشتی میسر له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه رایگه‌یاند كه
محه‌مه‌د مورسی له‌نێو قه‌فه‌سداو له‌دادگا به‌هۆی بورانه‌وه‌و كه‌وتوه و دواتر
گیانی له‌ده‌ستداوه‌و به‌پێی راپۆرتی پزیشكیش هیچ شوێنه‌وارێكی برینی نوێ به‌سه‌ر
ته‌رمه‌كه‌یه‌وه نه‌بوه.
محه‌مه‌د مورسی، له‌دوای شۆڕشی 2011، له‌مانگی حوزه‌یرانی
2012دا و له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌دا به سه‌رۆكی میسر هه‌ڵبژێردرا.
له‌ته‌مموزی 2013دا، دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر
به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن عه‌بدولفه‌تاح سیسی، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وكات و سه‌رۆكی
ئێستای میسره‌وه له‌سه‌ركارلادراو دواتر له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك خرایه زیندان
و سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.