وێنە..لەروداوێكی هاتوچۆدا لەنزیك وارماوا كەسێك گیانی لەدەستدا
  2021-10-22       241       

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ێگای دەربەندیخان-وارماوا، كەسێك گیانی لەدەستداو یەكێكی دیكەش برینداربو.

ئاوێنە: سیروان عەلی مەحمود، لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی وارماوا، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان-وارماوا رویداوەو تێیدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا قەمەرە(مەلیكە، بێ سەرەتا)، وەرگەڕاوەو دەستبەجێ شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سەرنشینێکیش كە لەئۆتۆمبێلەكەدا بوە بەسەختی برینداربوە.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×