رونكردنەوەی فڕۆكەخانەی هەولێر لەبارەی "بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلێكیان بۆ هەڵسوكەوتێكی نەشیاو"
  2021-10-22       1467       

فڕۆكەخانەی هەولێر، رونكردنەوە لەسەر بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلێكی حكومی لەنێو فڕۆكەخانە بۆ كەسێكی ناسراوی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەدات ئەوەش دوای بڵاوبونەوەی دیمەنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا ئەو كەسە بە ناوی "حەمە جەرگە" لەکاتی گەڕانەوەی بەو ئۆتۆمبێلە دەگوێزرێتەوە بۆ لای کەسوکاری لەنێو فڕۆكەخانە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، ئەمڕۆ هەینی، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"یەکیک لە ئۆتۆمۆبێلەکان کە تابلۆی وەزارەتمان (وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن)ی لە سەرە بە هەڵسوکەوتێکی کەسی و بەبێ ئاگاداری ئیدارەی فرۆکەخانە لەلایەن یەکێک لە شۆفێران لە پێناو ئەنجامدانی کاری شەخسی بەکار هێنراوە بە دەر لە یاساو رێنمایی."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانە بە پێی یاسا بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەم بابەتەکە دەکەن و رێکارە یاساییەکان دەگرنەبەر بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتە نەشیاوەو لە یاسا دەرچونەی فەرمانبەری سەرپێچی کار."

دەقی روونکردنەوەکە:

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەرێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نیودەولەتی ئەربیل (هەولێر)

ئاگاداری هاولاتیانی بەريز دەکەین کە یەکیک لە ئۆتۆمۆبیلەکان کە تابلۆی وەزارەتمان (وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن) لە سەرە بە هەلسوکەوتێکی کەسی وبەبێ ئاگاداری ئیدارەی فرۆکەخانە لە لایەن یەکێک لە شۆفێران لە پێناو ئەنجامدانی کاری شەخصی بەکار هێنراوە بە دەر لە یاسا ورێنمایی.

وەزارەتى گواستنەوه وگەیاندن وبەریوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانە بە پێ یاسا بەدواداچون ولیکۆلینەوە لەم بابەتەکە دەکەن وریکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بەرامبەر ئەم هەلسوکەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچونەی فەرمانبەری سەرپیچی کار.

وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن
بەریوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نیودەولەتی ئەربیل (هەولێر)
٢٢/ئوکتۆبەر/٢٠٢١


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×