كامیل عه‌بدولقادر، به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیایی، كه ئێستا له‌كه‌مپێكدا له‌ئه‌ڵمانیا
ده‌ژی، باس له‌وه ده‌كات كه به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی به‌شێكی زۆریی سییه‌كانییه‌وه
كۆتا رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی به‌ڕێده‌كات. كامیل ده‌ڵێت؛ پزیشكه‌كان بڕیاریانداوه نه‌شته‌رگه‌ری
چاندنی سییه‌كانی بۆ بكه‌ن به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌كه‌مپه‌كه نه‌مێنێت. ئه‌ویش
ده‌ڵێت له‌كه‌مپ ده‌ربچێت ناتوانێت به‌ته‌نها بژی بۆیه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
ده‌كات به هانایه‌وه بچن و منداڵه‌كانی بۆ بگه‌یه‌ننه ئه‌ڵمانیا.
ئاوێنه: كامیل عه‌بدولقادر، به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مشه‌و
له‌په‌یامێكدا له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له‌فه‌یسبوك رایگه‌یاند"لەبەر ئەوەی مەترسی
زۆر هەیە لەسەر ژیانم لەڕوی تەندروستیەوە بەهۆی نەخۆشی لەکارکەوتنی سییەکانمەوە بەهۆی
گازی خەردەلەوەو ئەگەر بگەڕێنرێمەوە بۆ عێراق ئەگەری مردنم هەیە ناچار ئەڵمانیا ڕازی
بوە (مافی مانەوەی نەناردنەوە) م پێ بدات."
ئه‌و به‌ركه‌وتوه‌ی چه‌كی كیمیایی وتویه‌تی"پزیشکە ئەڵمانییەکان
لەبەر ئەوەی کۆتا ڕۆژەکانی تەمەنم بەڕێ دەکەم و خۆری تەمەنم ڕو لەئاوابونە ڕازی بون
بەوەی نەشتەرگەری چاندنی سیەکانم بۆ ئەنجام بدەن؛ بەڵام چەند مەرجێکیان بۆ داناوم،
دو مەرجیان ناتوانم بەتەنها خۆم جێ بەجێی بکەم."
ئه‌و سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كان وتویه‌یه‌تی"یەکەم : فێربونی
زمانی ئەڵمانی و، دوەم : نەمانەوەمە لەکەمپداو نیشتەجێبونمە لەشوێنێکی تایبەتدا یاخود
شوقەیەکی سەربەخۆدا بۆ ئەوەی لە کەسانی دیکەوە توشی نەخۆشی تری ڤایرۆسی و میکرۆبی نەبم
لەحاڵەتێکدا کۆئەندامی بەرگری لەشم لاوازەو جەستەم توانای ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشی دیکەی
نەماوە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"بۆ فێربونی زمانی ئەڵمانی بەردەوام کۆشش دەکەم
و پشتیوان بەخوا بەهاوکاری چەند دڵسۆزێک فێر دەبم؛ بەڵام بۆ دەرچون لەم کەمپەدا زۆر
پێویستم بە مناڵەکانمە کە لە بەرواری ۲۰۱۷/۱۱/۲۹ وە لێیان دابڕاوم
و ناتوانم خۆم خزمەتی خۆم بکەم و بۆ هەمو شتێک پێویستم بەیەکێکە هاوکاریم بکات! لەئێستادا
وێڕای باری تەندروستی زۆر خراپم بە هاوکاری هەندێک برای بەڕێز خۆم ژیانی ڕۆژانەی خۆم
زۆر بەسەختی لەو کەمپەدا بەڕێ دەکەم."
وتوشیه‌تی"ئەگەر بەهانامەوە نەیەن ئەو دو مەرجەی پزیشکەکان
لەسەریان داناوم هەرگیز جێ بەجێ نابێت، لەبەر ئەوە داوا لەدەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم
دەکەم کە ڤیزا بۆ مناڵەکانم وەربگرن تاوەکو لەنزیکەوە چاودێریم بکەن و خزمەتم بکەن
بەتایبەتی پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی سیەکان بۆم."
كامیل باسی له‌وه‌ش كردوه"لەحاڵەتێکدا نەشتەرگەریەکەم
بۆ ئەنجام بدرێ و منداڵەکانم لام نەبن و خزمەتم نەکەن ڕەنجمان بەخەسار دەچێ و نەشتەرگەریەکە
شکست دێنێ و مەترسی زۆر گەورەتر لەسەر ژیانم دروست دەبێت."
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا وتویه‌تی"هێشتا چاوەڕێم
گوفتارەکانتان بکەن بە کردار‌و بەهانامەوە بێن پێش ئەوەی گیان لەدەست بدەم؛ چونکە پاش
مردنم دروشم و شیوەنی کەستانم ناوێ."
له‌لای خۆیشیه‌وه لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه پشتڕاستكرده‌وه كه كامیل عه‌بدولقادر له‌دۆخی
خراپدایه له‌ئه‌ڵمایه‌و پێویستی زۆری به‌وه‌یه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌هانایه‌وه
بچن و وتیشی"ئه‌وه‌ی كامیل وتویه‌تی هێشتا كه‌می وتوه‌و دۆخی زۆر له‌وه خراپتره."
لوقمان به ئاوێنه‌ی وت"كامیل خاوه‌نی هه‌شت شه‌هیدی كیمیابارانه، ئه‌گه‌ر
دایك، باوك، برا، خوشك یان كه‌سێكی وای هه‌بوایه، دۆخی نه‌ده‌گه‌یشته
ئه‌و ئاسته."
وتیشی"كامل بۆته ره‌مزێك بۆ بریندارانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بۆ بكرێت و سه‌ركه‌وتو بێت
ئه‌وه پاڵپشتییه‌كی مه‌عنه‌وییه بۆ هه‌مو برینداران و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی
كیمیایی له‌هه‌ڵه‌بجه."
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
باسی له‌وه‌ش كرد" له‌ماوه‌ی رابردودا به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڵێنی
ئه‌وه‌ی پێداین كه ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵێنه‌كه‌ی
نه‌بردۆته سه‌ر له‌كاتێكدا من وه‌ك خۆم وتومه ده‌بمه كه‌فیلی گه‌ڕانه‌وه‌ی
منداڵه‌كانی دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتویی بۆ ئه‌نجام درا."
لوقمان باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و مافی په‌نابه‌رێتییه‌ی
دراوه به كامیل ناتوانێت منداڵه‌كانی پێ به‌رێته ئه‌ڵمانیا.
وتیشی"داوا له هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
ده‌كه‌ین به‌ده‌م ئه‌و كێشه‌یه‌ی كامل عه‌بدولقادره‌وه بچن و ئێمه‌ش وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌نیازین سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم، نێچیرڤان
بارزانی بكه‌ین و داوای لێبكه‌ین به هانایه‌وه بچێت و چاره‌سه‌رێكی بۆ گه‌یاندنی
منداڵه‌كانی به ئه‌ڵمانیا بكات."