مەسرور بارزانی داوا له‌لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات په‌له‌ له‌پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق بكه‌ن
  2021-10-22       322       
مه‌سرور بارزانی داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات په‌له‌ له‌پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر بكه‌ن كه‌ توانای بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باشی بۆ گه‌لانی عێراق هه‌بێت.

ئاوێنه‌: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی تویته‌ر نوسیویه‌تی‌، "پێشوازی لەراگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".

راشیگه‌یاندووه‌، "یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق‌و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی‌و یەکێتی ئەوروپاو ئەوانی تر، یارمەتیدەربون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن".

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، "داوا لەهەموو لایەنەکان دەکەم بەخێرایی حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، کە توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری بۆ گەلانی عێراق هەبێت".

ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی‌ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو له‌به‌شێكیدا داوای‌ لەهەمو لایەنەکانی عێراق كرد كه‌ ئارامیی پیشان بدەن‌و رێز لەئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن‌و حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن کە رەنگدانەوەی خواستی خەڵکی عێراق بێت بۆ دیموکراسییەکی بەهێزتر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×