سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە پێدانی ڤیزا بڵاودەکاتەوەو دەڵێت: هەر کەسێک ڤاکسینی دژە كۆرۆنای وەرنەگرتبێت ڤیزای ئێرانی پێنادرێت.
ئاوێنە، زریان محەمەد: سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا "ئاگاداری خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای ئێران دەکاتەوە کە بەپێی ڕێنمایی و پڕۆتۆکۆلی تەندروستی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕۆژی شەممە بەرواری ١ی ئابانی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی زایینی، تەواوی هاوڵاتیانی بیانی بۆ چونە ناو ئێران لە گشت سنورەکانی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا (کە ١٥ ڕۆژ بەسەر ژەمی دوەمی ڤاکسینەکەدا تێپەڕی بێت) و هەروەها ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی (پی.سی.ئار)ی کۆرۆنا بە ماوەی ٩٦ کاتژمێریان پێ بێت."
ئاماژە بەوەشکراوە"بۆیە داواکارانی وەرگرتنی ڤیزا لەم سەرکونسوڵگەرییە پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا و پشکنینی (پی.سی.ئار)ی کۆرۆنا بە ماوەی ٩٦ کاتژمێر بخەنەڕو."