پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، رۆژی دوشەممە رێکەوتی 25ی ئەم مانگە لیژنەی
باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی دەرکردنی رێنمایی
و بڕیاری نوێ.
ئاوێنە: ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، بە ڕۆژنامەنوسانی
راگەیاند، ئامانج لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی دوشەممە تاوتوێکردنی ھەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی
پێدانی ڤاکسینە لە قوتابخانە و خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، داخستنی دەرگای قوتابخانەکان چارەسەری دۆخەکە ناکات، بەڵکو
پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەر و کارگوزارانی قوتابخانە و خوێندنگەکان خۆیان
بکوتن و ڤاکسین وەر بگرن.
پارێزگاری سلێمانی داوای لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە لە سەرجەم قەزاکان
كرد داوا لە بەرێوبەرایەتی تەندروستی بکەن بۆ ئەوەی تیمی گەرۆکی تەندروستی سەردانی
قوتابخانەکان بکات و مامۆستاو کارمەندەکانیان ڤاکسین وەربگرن.