سەدر: متمانەكردن بە ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكان بەخێرو خۆشی دەگەڕێتەوە بۆ گەلی عێراق
  2021-10-23       341       


موقتەدا سەدری ڕێبەری رەوتی سەدر ستایشی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات لەبارەی هەڵبژاردنەكان و دەڵێت، "متمانەكردن بە ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكان بەخێرو خۆشی دەگەڕێتەوە بۆ گەلی عێراق لە داهاتوودا".  
  
ئاوێنه‌: سەدر لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر دەڵێت، پشتیوانی ئەنجومەنی ئاسایش لە ئەنجامەكان هیوابەخشە بۆ ملكچەكردنی ئەوانەی دەڵێن تەزویر كراوە تا قایل ببن.  

هەروەها باس لەوەش دەكات، نەنگییە هەندێ لایەن بەهۆی بەدگومانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان وڵات پەلكێش بكەن بۆ بشێوی و بێسەروبەری و ئەمەش وێنەی خۆیان زیاتر دەشێوێنێت. 

سەدر جەخت لەوەش دەكاتەوە ناكرێت گوشار لە حكومەت و كۆمسیۆن و دادگا بكرێت و دەبێت ڕێگەیان پێ بدرێت بەهێوری كاری خۆیان بكەن. 

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پیرۆزبایی لە عێراقییەکان کرد "بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەمی 2021" و ڕایگەیاند، "ھەڵبژاردنەکەی عێراق لە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی تر باشتر بووە".  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×