ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نوێی مردن و توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌
  2021-10-23       414       


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 1064 (هه‌زار و شه‌ست و چوار) توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، 36 (سی و شه‌ش) كه‌سیش مردون كه‌ 9 (نۆ) كه‌سیان له‌ هه‌ولێر، 16 (شازده‌) كه‌سیان له‌ سلێمانی، 3 (سێ) كه‌سیشیان له‌ دهۆك بون.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا 1064 (هه‌زار و شه‌ست و چوار) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ 2.045.027 (دو ملیۆن و چل و پێنج هه‌زار و بیست و حه‌وت) توشبو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 2207 (دو هه‌زار و دوسه‌د و حه‌وت) توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 36 (سی و شه‌ش) توشبوی كۆرۆنا مردون، 9 (نۆ) كه‌سیان له‌ هه‌ولێر، 16 (شازده‌) كه‌سیان له‌ سلێمانی، 3 (سێ) كه‌سیشیان له‌ دهۆك بون، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 5.521.236 (پێنج ملیۆن پێنجسه‌د و بیست و یه‌ك هه‌زار و دوسه‌دو سی و شه‌ش) ژه‌م.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×