گەنجێکی 19 ساڵان لە لایەن ئامۆزاکەی خۆیەوە کوژرا
  2021-10-23       683       

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان لەسەر کێشەی مەڕوماڵات لە گوندی قازان بڵاخی سەر بە پارێزگای کەرکوک لەلایەن ئامۆزایەکیەوە کوژرا، تا ئێستاش مامی ئەو گەنجە دەستگیر نەکراوە و پۆلیسیش دەڵێت، چەند جارێکی تریش ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دووماڵەکە ڕوویداوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021، لە گوندی قازان بڵاخی سەر بە پارێزگای کەرکوک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک ئامۆزاکەی خۆی کوشتووەو گەنجەکە تەمەنی 19 ساڵە و تا ئیستاش هیچ کەسێک لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرنەکراوە. 

بەپێی زانیاریەکان، ''دوای ئەو ڕووداوی کوشتنە، کەسوکاری کوژراوەکە هێرشیانکردووەتە سەر ماڵی بکوژەکە و ماڵەکەیان سووتاندووە.''

پۆلیسی ناحیەی لەیلان لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە، ''ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی مەڕوماڵاتەوە ڕوویداوە، چەند جارێکی تریش ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دووماڵەکە ڕوویداوە، بەڵام بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکان لە ڕەگەوە، ئەم ڕووداوەی لێکەوتووەتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×