پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، كه‌مبونه‌وه یان نه‌بوونى غاز له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان نیه‌و له‌ئێستادا شتێك نیه به‌ناوى قه‌یرانى غاز له‌هه‌ولێر.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر به میدیاى حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند، قه‌یرانى غاز له‌هه‌ولێر بونى نیه به‌ڵام له چه‌ند رۆژى ڕابردوو به‌هۆى هه‌ندێك كارى ته‌كنیكى له كێڵگه‌ى كۆرمۆر له‌لایه‌ن دانه غازه‌وه بڕى غاز كه‌مبوه‌وه به‌ڵام نه‌بوه هۆى دروستبونى قه‌یران و توانیان چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌كه بدۆزنه‌وه‌و ڕێگرى له قۆرغكارى و گرانبونى نرخ بگه‌ن.
پارێزگارى هه‌ولێر وتیشى، ساڵانه دانه غاز له وه‌رزى به‌هار چاكسازى له كێڵگه‌كانى ده‌كرد به‌لام ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى وه‌رزى سه‌رما ئه‌وكاره‌ى ئه‌نجامدا و هاووڵاتیان له‌ئێستاوه سوته‌مه‌نى ئاماده ده‌كه‌ن بۆ وه‌رزى زستان بۆیه نه‌توانراوه غاز وه‌ك پێویست بگاته ده‌ستى هاووڵاتیان.
خوشناو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌پێى زانیاریه‌كانیان ئێستا چاكسازیه‌كان له قۆناغى كۆتایدایه‌و له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو دابه‌شكردنى غاز به‌ته‌واوى ئاسایی ده‌بێته‌وه.
له ئێستادا له‌هه‌رێمى كوردستان سوته‌مه‌نى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نرخى به‌رزبوه‌ته‌وه‌و له‌وه‌رزى زستان هاووڵاتیان زیاتر پێویستیان به غاز‌و نه‌وتى سپى هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات خواست له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه زیاتربێت و به‌رده‌وام نرخه‌كه‌ى له‌به‌رزبونه‌وه‌دابێت.