عەلی حەمە ساڵح وەڵامی "تەحەداکەی" شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە
  2021-10-23       2262       

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "تەحەدا دەکەین ئەگەر رێگەمان بدەن بەنزین بهێنین لیتری دەکەینە 475 دینار"، وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مۆڵەتی هێنانی (10 ملیۆن) لیتر بەنزین بدات بە سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ.

ئاوێنه‌: عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سورشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان لەپەیجی فەرمی خۆی لەفسیوک بڵاویکردەوە، "قسەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كرد كە مۆڵەتی هێنانی (10 ملیۆن) لیتر بەنزینی پێبدرێت (مۆڵەت بدرێت بە شاسوار عەبدولواحید)، چاوەڕێین سبەینێ داواكاری پێشكەشبكات".

ئێوارەی ئەمڕۆش شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، حزبەکانی دەسەڵات سنورەکانیان گرتووە، بەجۆرێک ناهێڵن یەک لیتر بەنزین بێتەناو هەرێمی کوردستان، بۆیە "من تەحەددای یەکێتی و پارتی دەکەم کە ئەگەر رێگەمان بدەن لەسنورەکانەوە بەنزین داخڵ بکەن، بەنزین دەکەین بە 475 دینار".

ماوه‌ی زیاتر له‌ دو هه‌فته‌یه‌ نرخی به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه‌ و تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ هه‌نگاوێكی كرداری له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×