2021-10-23   874     
لیژنه‌ی باڵای راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان/كه‌ركوك دەڵێت "له دوای كۆتاییهێنانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی، چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پارتی ده‌نگی یه‌كه‌می كه‌ركوكی به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه ده‌بێت پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ ئه‌وان بێت!".
ئاوێنه:لیژنه‌ی باڵای راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان/كه‌ركوك لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند"ده‌مانه‌وێ رای گشتی و كه‌ركوكییه دلێره‌كان له‌م چه‌واشه‌كارییانه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و قسه‌و بانگه‌شانه‌ی پارتی ده‌یانكات هیچ راستییه‌كی تێدا نییه، چونكه ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی یه‌كێتیی و پارتی ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمنێت كه كام لایه‌نه ده‌نگی یه‌كه‌مه له كه‌ركوك!".
هەروەها لەڕونکردنەوەکەدا هاتووە "به‌پێی دوا ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، پارتی له كه‌ركوك ته‌نها (49631) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، له كاتێكدا یه‌كێتیی (82380) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، له كاتێكدا ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی له ده‌ره‌وه‌ی لیستی یه‌كێتی به‌ده‌ستیان هێناوه ئه‌ژمار بكه‌ین ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیی زۆر له‌وه زیاتره كه باسمان كرد. بۆیه له به‌رامبه‌ر راستی و دروستی ئه‌م ژمارانه‌دا عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌رپرسانی پارتی بڵێن ئێمه ده‌نگی یه‌كه‌مین له كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر هاتباو ته‌كنیك و سیستمی هه‌ڵبژاردن رێگر نه‌بوایه له به‌رده‌م پڕۆسه‌كه، لانی كه‌م یه‌كێتیی (5) كورسیشی به‌ده‌ست ده‌هێنا".
ئاماژە بوەش کراوە "سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیش، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌مان كه ئه‌و پۆسته پشكی كورده و له‌ناو كوردیشدا پۆستی یه‌كێتییه، داوا له هه‌موو حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی كۆببنه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته، به تایبه‌تیش داوا له به‌رپرسانی پارتی ده‌كه‌ین به‌م هه‌ڵوێسته‌یان نه‌بنه‌وه رێگر له به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ك له رابردوودا كردیان، له كاتێكدا لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌یتوانی ئه‌و پۆسته بۆ كورد وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام! به‌رپرسانی پارتی بوونه رێگر له به‌رده‌م ئه‌و هه‌نگاوه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه و جارێكی تر بوونه‌وه مایه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م پارێزگاره سه‌پێنراوه‌ی كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ی!".