ئەزهەر فەتوا لەبارەی چاندنی گورچیلەی بەراز لە جەستەی مرۆڤدا دەدات
  2021-10-23       1384       

دوای ئەوە هاتووە کە لە ماوەی رابردوودا ماڵپەڕی گاردیان ئاماژەی بەوەکردووە کە کۆمەڵێك پزیشکی ئەمریکی سەرکەوتووبوون بە چاندنەوەی گورچیلەی بەرازێك لە جەستەی مرۆڤێكدا، ئەندامێکی لیژنەی فەتوا لە ئەزهەر بەناوی دکتۆر عەتیە لاشین رایگەیاند: ئەوەی کە زانایان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کردوویانە کە بریتیبووە لە چاندنەوەی گورچیلەی بەرازێك لە جەستەی مرۆڤێكدا کارێکە دوورە لە شەرعەوە و گوناهە.

ئاوێنه‌: ئەو مامۆستای فیقهە لە زانکۆی ئەزهەر کە ئەندامی لیژنەی سەرەکی فەتوایە لە ئەزهەر لە لێدوانێکدا بۆ (القاهرة ٢٤) ئەوەشی خستۆتەڕوو: هەرشتێك لە بەرازدا بێت گوناهە و رێگە پێنەدراوە، چی خواردنی گۆشتەکەی یان بەکارهێنانی ئەندامێکی دیکەی بێت.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، خودا چۆن دەرد دروستدەکات ئاوا دەرمانیشی بۆ دروستدەکات، بۆیە هیچ کەسێك پێویستی بەوە نیە ئەندامی جەستەی بەرازێك لە جەستەیدا بچێندرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×