بەشێك لە كۆت و بەندی ئاسمانی لەسەر عیراق ھەڵدەگیرێت
  2021-10-23       1046       


بەڕێوەبەری كارگێڕیی جوڵەی ئاسمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەشێك لە كۆت و بەندی ئاسمانی ھەڵگرت كە ماوەی 7 ساڵە بەھۆی شەڕی داعشەوە بەسەر عیراقدا سەپێنراوە.

ئاوێنه‌: جاسم عەبد عەلی بەڕێوەبەری كارگێڕیی جوڵەی ئاسمانی عیراق ڕایگەیاند، دوای جێبەجێكردنی ڕێنمایی و ڕاسپاردەكانی، وەزیری گواستنەوە و چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنیی نێودەوڵەتی (ئیكاو)، كۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی (ئیتا)، ئەو كۆمپانیایانەی فڕۆكەكانیان لە گەشتی ئاسمانیدا ئاسمانی عیراق بەكاردەھێنن، بەشێك لەو ھۆشداری و كۆت و بەندانەی لە ساڵی 2014 ەوە و لەكاتی شەڕ داعشدا بەسەر عیراق سەپێندرابوون لابراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوو فڕۆكەی تایبەت بە عیراق بەناوچەیەكدا گەشتیان كردووە، كە ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە بە ناوچەیەكی نا ئارام بۆ گواستنەوەی فڕۆكەوانی ئەمریكاھەژماركراوە و توانیویانە لەبەرزی 32 ھەزار پێ بە ئارامی بفڕن، ئەوەش بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی دڵنیاكەرەوەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×