فەرمانبەرانی گرێبەست پەیامێک دەدەنە حکومەتی هەرێم
  2021-10-23       465       

فەرمانبەرانی گرێبەست لە پەیامێکدا دوای داواکردنی بەهەمیشەیکردنی گرێبەستەکەیان ڕایدەگەیەنن، بوونی ئەوان وەک فەرمانبەر نەک بارگرانی نییە بۆ حکومەت بەڵکو ئەرکی سەرشانی حکومەت کەمدەکاتەوە.

ئاوێنه‌: لە پەیامەکەدا فەرمانبەرانی گرێبەست دەڵێن، “ڕووی داواکاریمان بە پلەی یەک ئاڕاستەی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت هەرێم دەکەین، کە لە سوودی ئێمە و حکومەتەکەشی دوا بڕیار لەبارەی ئەم پرسەوە بدات، هاوکات داوا لە جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیر بەڕێزەکانیش دەکەین پشتیوانی داوا ڕەواکەمان بن”.

پەیامەکەی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ حکومەت ئاماژە بەوەشدەکات، ” ئەوە سەلمێندراوە کە بە هەمیشەیی بوونی فەرمانبەران گرێبەست مانگانە، بڕی دوو ملیار هەشت سەد و پێنج ملیۆن دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە، بە هەمیشەییبونمان هیچ بارگرانیەکی دارایی دروست ناکات”، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە نەک بارگرانی بۆ حکومەت دروست ناکەین، بەڵکو لەڕووی دارایی و ئیداریشەوە ئەرکی سەر شانی حکومەت ئاسانتر دەکەین”.

لەگەری وەڵامنەدانەوەی حکومەت فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایدەگەیەنن، “بەدڵنیاییەوە ڕێگەی شەقام و فشاری مەدەنی دەگرینەبەر و گردبوونەوەی سەرتاسەری لە تەواوی هەرێم و بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدەین، بۆیە داواکارین وەک چۆن ئێمە خۆمان بە خزمەتکار و بەشێک لەم حکومەت دەزانین حکومەتیش بەدەم داوای ڕەوای ئێمەوە بێت”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×