مردن 19% زیادیكردووەو لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە
  2021-10-24       511       

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا 195 زیادیكردووە. بڕیاریشە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی هەرێم بەرامبەر ئەو ڤایرۆسە كۆبێتەوە.

ئاوێنه‌: ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئامانج لە كۆبوونەوەكەی سبەینێ دووشەممە، تاوتوێكردنی ھەنگاوەكانی بەرەوپێشبردنی پێدانی ڤاكسینە لە قوتابخانە و خوێندنگاكانی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، داخستنی دەرگای قوتابخانەكان چارەسەری دۆخەكە ناكات، بەڵكو پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەر و كارگوزارانی قوتابخانە و خوێندنگەكان خۆیان بكوتن و ڤاكسین وەر بگرن.

پارێزگاری سلێمانی  داوا لە بەڕێوبەرایەتییەكانی پەروەردە لە سەرجەم قەزاكان دەكات داوا لە بەرێوبەرایەتی تەندروستی بكەن بۆ ئەوەی تیمی گەرۆكی تەندروستی  سەردانی قوتابخانەكان بكات و مامۆستا و كارمەندەكانیان ڤاكسین وەربگرن.

لەلایەن خۆشییەوە، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا بە رێژەی سەدا نۆزدە زیادی كردووە:" ڤاكسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو كەسانەی لە شوێنە داخراوەكان كاردەكەن، دەكرێتە ناچاری و رەتیشكردەوە دەرگای قوتابخانەكان دابخرێن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×