راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر لەبارەی كوژرانی ئەفسەرێكی خانەنشینی پێشمەرگە
  2021-10-24       939       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردو لە گەڕەكی فەرمانبەران ئەفسەرێكی خانەنشینی پێشمەرگە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەلایەن كەسێكی نزیكی خۆیەوە كوژراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی شەوی ڕابردو ڕوداوێکی کوشتن لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ڕوی دا، کە تێیدا کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە ناوی (کاوە خەسرۆ شەریف) پیشە ئەفسەری خانەنشینی پێشمەرگە کوژرا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد."

وتوشیەتی"لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوت کەوا تۆمەتبارێک بە ناوی (ز. خ. ش) کە کەسی نزیکی کوژراوەکەیە، هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە."

پۆلیس ئەوەشی خستۆتەڕو "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ بکوژەکە دەرچو بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادانی عێراقی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×