ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 770 توشبو، 20 گیانلەدەستدان
  2021-10-24       537       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 770 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 20 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 441 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 770 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 208 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 20 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 7 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 6 لە دهۆك، 2 لە هەڵەبجە، 2 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19   ژمارە (٦٠٦)

١. پشکنین: ( ٦٤٤١ پشکنینی نوێ)
• ( ٣٥٦٣) هەولێر
• ( ١١٤٧) سلێمانی
• ( ١١٠٣) دهۆك
• ( ٦٥) هەڵەبجە
• ( ٢٧١) گەرمیان
• ( ٢٩٢) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: ( ٧٧٠ تووشبووی نوێ)
• ( ٣٨٠) هەولێر
• ( ١٥٥) سلێمانی
• ( ١٠٨) دهۆك
• ( ١٠) هەڵەبجە
• ( ٤٩) گەرمیان
• ( ٦٨) ڕاپەڕین


٣. چاکبوون: ( ١٢٠٨ چاکبوون)
• ( ٤٠٠) هەولێر
• ( ٥٣٣) سلێمانی
• ( ٢٢٧) دهۆك
• ( ٢٥) هەڵەبجە
• ( ١٥) گەرمیان
• ( ٨) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: ( ٢٠ مردن)
• ( ٧) هەولێر
• ( ٣) سلێمانی
• ( ٦) دهۆك
• ( ٢) هەڵەبجە
• ( ٢) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 
• 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٣٠٢٥٦٠ (١١٧٤٣٧٢ هەولێر، ٨١٧٩٣٣ سلێمانی، ١٢٨٦٥٢٣ دهۆك، ٢٣٧٣٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٥٦٣١١ (١٠٤٢٠٣ هەولێر، ١٢٤٢٢١ سلێمانی، ١٢٠٩٣٣ دهۆك، ٦٩٥٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٣٤٤٦٥ ( ٩٦٦٨٦ هەولێر، ١١٦٠٨٨ سلێمانی، ١١٥٣٢٨ دهۆك، ٦٣٦٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ١٥٥٦١ (٥٧١١ هەولێر، ٥٤٣٥ سلێمانی، ٤٠٣٥ دهۆك، ٣٨٠ هەڵەبجە)
مردن ٦٢٨٥ (١٨٠٦ هەولێر، ٢٦٩٨ سلێمانی، ١٥٧٠ دهۆك، ٢١١ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 

 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٢٤ی تشرینى یه‌كه‌م ٢٠٢١


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×