حكومەتی هەرێم: هەر بازرگانێک بەنزین بە 500 دینار بهێنێت لە باج و گومرک دەیبەخشین
  2021-10-24       474       

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەر بازرگانێك بەنزین هاوردە بكات و بە 500 دینار بیداتە هاوڵاتیان ئێمە لە باج و گومرك دەیبەخشین.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند"بەپێی بەدواداچونی ئێمە، تێچوی هێنانی بەنزین لە دەرەوە وا دەكات نرخی ئەو بەنزینەی دەهێنرێت بەرزتر و گرانتر بێت لەوەی كە ئێستا هەیە."

وتیشی"بەڵام ئێمە وەكو حكومەت، پاڵپشتی هەر بازرگانێك دەكەین بەنزین بە 500 دینار بهێنێت و لە گومرك و لە باجیش دەیبەخشین، بەڵام بەو مەرجەی بە 500 دینار بیداتە هاوڵاتیان و سوپاسیشی دەكەین."

ئەو قسانەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم دوای ئەوە دێن كە پێشتر سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندبو، ئەگەر حکومەت لە باج و گومرک و "سەرانە" بیان بەخشێت بەنزین دەهێنن و دەیدەنە 475 دینار.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×