هه‌واڵێكی خۆش له‌ باره‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵ راگه‌یه‌ندرا
  2021-10-25       1311       
دەستەی‌ کەشناسی‌ عیراق پێشبینی‌ دەکات ئەمساڵ لە رووی‌ بارانبارینەوە ساڵێکی‌ باش بێت و ئاماژەی‌ بەوە کرد کە کۆبوونەوەکان بۆ تاوتوێکردنی‌ وەرزی‌ داهاتووی‌ بارانبارین بەردەوامە.

ئاوینە: عامر جابری‌، بەڕێوه‌بەری‌ راگەیاندن لە دەستەی‌ کەشناسی‌ عیراق لە لێدوانێکی‌ بۆ ئاژانسی‌ هەواڵی‌ عیراقییە رایگەیاند: "کۆبوونەوەی‌ لایەنە پەیوەندیدارەکانی‌ حکومەت بۆ تاوتوێکردنی‌ وەرزی‌ داهاتووی‌ بارانبارین بەردەوامە و تائێستا هیچ بەرچاوڕونییەکی‌ تەواوەتی‌ نییە لەبارەی‌ ئەوەی‌ کە وەزری‌ زستانی‌ ئەمساڵ پڕ باران بێت".

وتیشی‌: "لە چەند رۆژی‌ داهاتوودا راپۆرتێک لەو بارەیەوە بڵاودەکەنەوە".

بەوتەی‌ ئەو بەرپرسەی‌ کەشناسی‌ عیراق لەگەڵ ئەوەدا ساڵێکی‌ باش دەبێت لەرووی‌ بارانبارینەوە.

لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە دەستەی کەشناسی عیراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی وڵات دادەبەزێت و لەماوەی چەند رۆژی داھاتووشدا بارانبارین لەچەند ناوچەیەکی وڵات دەستپێدەکات.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×