موقتەدا سەدر: لەمەودوا رێوشوێنی توند لە فڕۆکەخانە و مەرزەکان دەگرینەبەر
  2021-10-25       312       

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، لە قۆناغی داهاتوو کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی وڵاتانی دراوسێ دەهێنین، ئاماژی به‌وه‌ش كرد، لەمەودوا رێوشوێنی توند لە فڕۆکەخانە و مەرزەکان دەگرینەبەر، هەر کردەوەیەك دژی ئەم رێوشوێنانە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و کەمکردنەوەی مەودای دیپلۆماسی.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پێگەی تویتەری خۆی رایگەیاندووە، دەرگای گفتوگۆ بەڕووی وڵاتانی دراوسێدا دەکەینەوە بۆ ئەوەی لە رێگەی دیالۆگێکی ئاشتیانە و لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن کۆتایی بە دەستێوەردانە سیاسی و ئەمنیەکانیان لە عێراق بهێنین.

سەدر گوتیشی: دەمانەوێت پەیوەندییەکانی ئابووری و بازرگانی و دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پەرە پێ بدەین بەڵام لە قۆناغی داهاتوودا بە هەموو شێوەیەک دەستێوەردانەکان رەتدەکەینەوە، هەروەها سەدر ئاماژەیداوە کە لەمەودوا رێوشوێنی توند لە فڕۆکەخانە و مەرزەکان دەگرنەبەر، هەر کردەوەیەک دژی ئەم رێوشوێنانە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و کەمکردنەوەی مەودای دیپلۆماسی، کە دواجار کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە.

 
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×