بەنزینە هەرزانەكەی بەغدا گەیشتە سلێمانیش
  2021-10-25       413       


بەنزینی حكومەتی عێراق گەیشتە پارێزگای سلێمانی و نرخی یەك لیتر بە 690 دینار دابەش دەكرێت، هەمان بەنزینیش لە پارێزگای دهۆك دەست بە دابەش كردنی كراوە.

ئاوێنه‌: بەپێی زانیاریەكان، ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لەو بەنزینەی بڕیارە حكومەتی عێراق بیداتە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و دەست بە دابەشكردنی كراوە و 10 بەنزینخانە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كراون، لای خۆشیەوە بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاندووە، بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغدا گەیشتووەتە سلێمانی و لەئێستادا لە چوار بەنزینخانەی سلێمانی بەردەستە.

لەلایەكی ترەوە موحسین تەها بەڕێوەبەری سوتەمەنی دهۆك رایگەیاندووە، لە دوێنێوە ئەو بەنزینەی حكومەت لە بەغدا كڕیویەتی بۆمان دێت و ئەمڕۆش بۆمان هاتووە، نرخی یەك لیتر بەرامبەر 690 دینارە.

پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئاشكرای كرد، رێككەوتنێكی لەگەڵ بەغدا كردووە بۆ كڕینی بەنزین و لە قۆناغی یەكەمدا زیاتر لە یەك ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان دێت، دواتر ئەو رێژەیە زۆر زیاتر دەبێت و ئەمەش وەكو چارەسەری گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×