فراکسیۆنی گۆڕان سەرۆکایەتی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان وەردەگرێت
  2021-10-25       504       

پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە  لیژنەی دەستپاکی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەتەوە و لەکۆبونەوەکەدا بەڵێن ئیسماعیل لە فڕاکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ھەڵبژێردراوە.

ئاوێنه‌: لەراگەیەنراوەکەی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەشکراوە، ئەمڕۆ لیژنەی دەستپاکی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، و بەئامادەبونی مونا نه‌بی قەھوەچی سکرتێری پەرلەمان، و بژار کۆچەر سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، و جێگر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبونەوه‌.

ئەوەش هاتوە، لەکۆبونەوەکەدا‌، په‌رله‌مانتار بەڵێن ئیسماعیل لە فڕاکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکی لیژنەی دەستپاکی، و پەرلەمانتار ھەڵکەوت ئەنوەر لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبڕیاردەری لیژنەكه‌ ھەڵبژێردران.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×