ڤیزای نێوان ئێران و عێراق هەڵگیرا
  2021-10-25       348       

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، رایگەیاند، لە ئەمڕۆ دوشەممەوە، هاوڵاتیانی عێراقی و ئێرانی دەتوانن بەبێ ڤیزا لەڕێگەی گەشتە ئاسمانییەكانەوە سەردانی وڵاتانی یەكدی بكەن.

ئاوێنە: ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، كەمێك لەمەوبەر لە تویتێكدا وتویەتی، لە ئەمڕۆوە هاوڵاتیانی ئێرانی دەتوانن بەبێ ڤیزاو بەبونی پاسپۆرت و رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان لە رێگەی فڕۆكەوە سەردانی عێراق بكەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە كە هاوكات هاوڵاتیانی عێراقیش دەتوانن لە ئەمڕۆوە بەبێ وەرگرتنی ڤیزاو بە پاسپۆرت و رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان لەڕێگەی ئاسمانییەوە سەردانی ئێران بكەن.

 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×