سبه‌ی موچه‌ی چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت
  2021-10-26       819       
وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ موچەی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی هه‌ریه‌ك له‌ هێزه‌كانی یەكەی 70 و 80ی هێزی پیشمەرگە و وه‌زاره‌تی دارایی و كه‌مئه‌ندامانی دابه‌شده‌كرێت.

ئاوێنە: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌كانی سلێمانی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابوریه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی هه‌ریه‌ك له‌ هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابوری، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر بكرێت.

دوێنێ دوشه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی فه‌رمانبه‌ران و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم كرا، تا ئێستاش هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیوا هاوبه‌شه‌كان موچه‌یان وه‌رگرتوه‌.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە هەمو 25ی مانگێک موچە بەبێ لێبڕین دابەش بکات، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

بەپێی تۆماری بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان، ملیۆنێک و 251 هەزار و 451 موچە خۆر لە هەرێمی کوردستان هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×