نێچیرڤان بارزانی: تائێستا قسەمان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمارو پارێزگاری کەرکوک نەکردووە
  2021-10-26       631       
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق‌و پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕایگه‌یاند، "ئەو گرژییەی هەیە سۆشیال میدیا دروستیکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێمە دانەنیشتوین گفتوگۆی لەسەر بکەین‌و چ پۆستێک بۆ کێ بێت‌و بە چ شێوەیەک دەبێت. گرنگ پۆست نییە گرنگ یەکدەنگییە بۆ بەغدا."

ئاوێنه‌: نێچیرڤان بارزانی له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی‌ چۆنێتی‌ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كانی‌ سەرۆک کۆماری عێراق‌و پارێزگاری کەرکوک له‌نێوان یه‌كێتی‌‌و پارتیدا وتی‌، "ئەو گرژییەی هەیە سۆشیال میدیا دروستیکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێمە دانەنیشتوین گفتوگۆی لەسەر بکەین و چ پۆستێک بۆ کێ بێت و بە چ شێوەیەک دەبێت. ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە کە کورد سەرکەوتوبێت، گرنگ پۆست نییە گرنگ یەکدەنگییە بۆ بەغدا."

وتیشی‌، "لەسەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئەوەین کە هەمو لایەنەسیاسییەکان بانگهێشت بکەین، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە دەمانەوێت کورد یەکدەنگ بێت لەبەغدا."
 
لەبارەی ئەولەویەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەبەغدا نێچیرڤان بارزانی ڕونیكرده‌وه‌، "ئەولەویەتی ئێمە ئەوەیە کە دابنیشین لەگەڵ بەغدا، بێگومان جێبەجێکردنی دەستور سەبارەت بەئێمە گرنگەو وەکو هەرێمی کوردستان هەم ئەرکمان هەیەو هەم ماف، دەبێت لەم چوار ساڵەدا کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین."
 
لەوەڵامی پرسیارێکی دیکە لەبارەی نیگەرانی بەشێک لەلایەنەکان لەبارەی هەڵبژاردن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەئەنجامدا دەبێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بەجیدی کار لەسەر ئەوە بکات نیگەرانی لایەنەکان بڕەوێنێتەوە، ئەوە بۆچونی ئێمەیەو لەناو خۆیاندا ئەوانە دەگەنە رێککەوتن‌و لەڕوی یاساییەوە دەتوانن داوای مافەکانی خۆیان بکەن."
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×