پێشبینی کەشناسێکی عیراقی بۆ بارانبارین لەمڕۆدا
  2021-10-27       537       
کەشناسێکی عیراقی ئاشکرایکرد، کە ئەمڕۆ ئەگەرێکی کەم هەیە بۆ هەبوونی باران لە چەند ناوچەیەکی عیراقدا، بەڵام چاوەڕێدەکرێت ئەمشەو لە چەند شارێکی عیراق باران ببارێت.

ئاوێنە: سادق عەتیە، کەشناسی دیاری عیراقی بەپێی نەخشەیەک کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی خۆی بۆ بارانبارین لەمڕۆدا ئاشکراکردووە و دەڵێت، کە ئەمڕۆ ئەگەری کەم هەیە باران ببارێت، بەڵام لە پارێزگاکانی نەینەوا و دهۆک و هەولێر ئەگەری نمەباران لە رۆژدا هەیە، کە مەرج نییە سەنتەری شارەکان بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەگەری هەیە لە شەودا بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی دیکەی عیراق دەستپێبکات و تەنانەت ناوچەکانی "ئەنبار، دەشتی نەجەف و سەماوە"ش بگرێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نمەباران هەبوو، بەڵام لە سەنتەری شارەکاندا ئاستەکەی کەمتر بوو.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، ئەگەری هەیە کە رۆژانی 29 و 30 و 31ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بگرێتەوە و دوێنێش لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی هەرێمدا بەرێژەیەکی کەم بەفر باریبوو.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×