بەراورد بە پار دزەكردنی مادە هۆشبەرەكان 20 قات هەڵكشاوە
  2021-10-27       423       
ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای دەكەن، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا دەست گیراوە بەسەر 420 كیلۆ مادەی كریستاڵ لەگەڵ 50 - 60 ملیۆن حەبی بێهۆشکەری جۆر (كبتاغۆن) كە 20 هێندەی دوو ساڵی ڕابردوو دەكات.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئامارەكان كە دەست "ذە ناشیۆناڵ" كەوتووە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق 600 كیلۆ مادەی حەشیشی گرتووە لەگەڵ 30 كیلۆ ئەوبیۆم لەهەمان ماوەدا سەرجەم ئەمانەش 20 هێندەی دوو ساڵی ڕابردوون.

بەرپرسانی ناوخۆی عێراق باسیان لەوەكردووە قاچاخچییەكان جۆرەها رێگایان هەیە بۆ هێنانی مادەی هۆشبەر لەوانەش شاردنەوەی لەناو لەشی مرۆڤ و پارچەی سەیارە و میوەو سەوزە. هەندێ لە بەرپرسەكانیش ئەوەیان دركاندووە جگە لەقاچاخچێتی هەندێكیان بە بەرتیل داخڵ دەكرێن ئەمەش لە رێگا نایاساییەكان مەترسیدارترە.

هەر بەگوێرەی سەرچاوەكان ئێران سەرچاوەی یەكەمی مادەی كریستاڵە لە عێراق و سوریا سەرچاوەی حەبی كبتاغۆن، هەندێك هۆشبەریش لە رێگای توركیاوە داخڵی عێراق دەبن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×