2021-10-27   381     
موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در جه‌ختیكرده‌وه كه‌ده‌بێت حكومه‌تی داهاتوو ژیانێكی شایسته بۆ هاووڵاتیان دابین بكات و هاوكات دووپاتیشی كرده‌وه كه ده‌بێت هاووڵاتیانیش پابه‌ندی یاساكان بن.
ئاوێنە: سه‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 له‌تویتێكدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر راشیگه‌یاندووه كه پێویسته حكومه‌تی داهاتوو ژیانێكی شایسته و شكۆمه‌ندانه بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی ئینتیما دابین بكات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌ستپێكێك بۆ نه‌هێشتنی زۆرێك له‌دیارده خراپه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه كه هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی ئینیتمای سیاسی و حزبی ئه‌نجامیان ده‌دات.
راشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ش پێویستی به‌هاوكاری گه‌ل هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌پێناو چه‌سپاندنی یاسا‌و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه، كاتێكیش ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر یاساكان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ده‌بێت سزاكان له‌به‌رامبه‌ریان جێبه‌جێ بكرێت، ئاماژه‌شیدا كه ده‌مانه‌وێت چاكسازی سیاسی بكه‌ین و حكومه‌ت ببێته رووییه‌كی باش بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسا له‌سه‌ر هاووڵاتیانیش پێویسته پابه‌ند بن به‌یاساكانه‌وه.
سه‌در راشیگه‌یاند سیاسه‌تمان له‌داهاتوودا ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت به‌گوێره‌ی یاسا‌و به‌توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییه‌دا بكه‌ین كه پێشێلی یاسا ده‌كات وه‌ك ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر بۆری ئاو یاخود كێبڵی كاره‌با یاخود داگیركردنی شۆسته و شوێنه گشتییه‌كان و به‌كارهێنانیان بۆ به‌رژوه‌ندی گشتی، ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی هاتووچۆو ته‌قه‌كردن و داخستنی شه‌قام و رێگه‌كان له‌كاتی پرسه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆو ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی تائیفی.
ئاشكراشیكرد، سیاسه‌تی داهاتوومان له‌حكومه‌تدا ئه‌وه‌یه كه به‌پێی یاسا‌و به‌توندی مامه‌ڵه بكه‌ین دژی هه‌ر جۆره وه‌رگرتنێكی به‌رتیل یان ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌یی و پزیشكی و هاوشێوه‌كانی، ده‌ركردنی بڕوانامه‌ی ساخته، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ، قۆرخكردن، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماڵ وموڵكی هاووڵاتیان.