2021-10-27   659     
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له كێشه‌ى ناوخۆیدایه‌و هه‌ندێكیان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌و تا ئێستا بڕیارى كشانه‌وه‌یان له حكومه‌ت نه‌داوه.
ئاوێنە: عه‌لى حسێن ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه كوردستانیه‌كانى ئه‌و حزبه له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیارى كۆتایی خۆى نه‌داوه بۆ كشانه‌وه له حكومه‌ت هه‌ندێك گرفتى ناو خۆیان هه‌یه‌و به‌شێكیان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
وتیشى، ئه‌گه‌ر گۆڕان بڕیاریدا كۆنگره بكات و هه‌ربڕیارێكیان دا له كۆنگره وه‌ك پارتى ڕێز له بڕیاره‌كه‌یان ده‌گرن.
له‌ئێستادا ڕێكخه‌رو سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كانیان بوون و تا ئێستا ڕون نیه هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى گۆڕان بۆ ده‌رچوون له شۆكى هه‌ڵبژاردن( بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ كورسیه‌كى له په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌ست نه‌هێنا) و هه‌ستانه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌كه چۆن ده‌بێت.