بەهۆی قسەكانی جەلال پەرێشانەوە فراكسیۆنی پارتی داوای لێبوردن دەكات
  2021-10-27       1525       
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپای قسەكانی ئەندامێكی فراكسیۆنەكەی داوای لێبوردنی كرد.

ئاوێنە: پەرلەمانی كوردستان لەسەر گرژییەكانی دوێنێی نێو هۆڵی پەرلەمان و قسەكانی جەلال پەرێشان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا زانا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی و جەلال پەرێشان ئەندامی فراكسیۆنەكە داوای لێبوردنیان لە خەڵكی كوردستان و ئەندامانی پەرلەمان كرد.

هەر لە دانیشتنەكەدا بەشێك لە پەرلەمانتاران داوای سزادانی ئەو پەرلەمانتارەیان كرد.

لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی كوردستاندا، جەلال پەرێشان ئەندامی فراكسیۆنی پارتی هەڕەشەی زمان بڕینی لە پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان كرد و سووكایەتی كرد، ئەوەش كاردانەوەی بەرفراوانی لێكەوتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×