مه‌سرور بارزانی: تا ئێستاش داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه‌ له‌سه‌ر ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان
  2021-10-27       376       
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستاش داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه‌ له‌سه‌ر ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌رێمایه‌تی.

ئاوێنە: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویکردەوە، "تا ئێستاش داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه‌ له‌سه‌ر ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌رێمایه‌تی، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و هه‌رێمیی هه‌یه‌".

شەوی رابردو موسەننا تەمیمی، پارێزگاری دیالە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، رێکخراوی چەکدارانی داعش هێرشیانکردوەتەسەر گوندی رەشاد لە رۆژهەڵاتی قەزای شارەبان (مقدادییە) و بەوهۆیەوە 11 کەس کوژراون.

باسی لەوەشکردوە، زۆرینەی ئەوانەی کوژراون لەرێگەی نیشانە شکێنەوە بەئامانج گیراون، دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەکەدان.

قەزای مقدادییە (بەکوردی ناوی شارەکە شارەبانە) دوای قەزای بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، دوەم گەورەترین قەزای پارێزگاکە لەڕوی ژمارەی دانیشتوانەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×