فەرمانبەرانی گرێبەست وادەی مانگرتنیان ڕاگەیاند
  2021-10-27       310       
فەرمانبەرانی گرێبەست كۆتایی ئەم مانگەیان بۆ مانگرتن لە كارەكانیان و گردبوونەوەی ناڕەزایی دەستنیشانكرد و دەڵێن، تا نەکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی ناچنەوەسەر ئەرکەکانیان.

ئاوێنە: نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست، لە ئاگادارینامەیەكدا ئەمڕۆ چوارشەممە داوایان لە هاوپیشەكانیان كرد مانبگرن و گردبوونەوە ڕێكبخەن.

لەو ئاگادارینامەیەدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایانگەیاندووە، “لەپێناو بەدەستهێنان و گەیشتن بە خەونی هەمیشەییمان و کۆتاییهێنان بەو ستەمەی لە ئێمەی گرێبەست دەکرێت، ڕۆژی یەک شەممە 31/10/2021 لە کاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە دەستدەکەین بە مانگرتن و گردبوونەوە، تا ئەو کاتەی دەکرێین بە هەمیشەیی ناچینەوەسەر ئەرکەکانمان “.

ئاشكراشكراوە كە گردبوونەوەكان لە شار و قەزا و ناحیەكانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، كەلار، ڕانیە، قەڵادزێ، دوكان، سەیدسادق، شارەزوور و عەربەت ڕێكدەخرێن
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×