سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی
كوردستان دەكاتەوە كە وەرگرتنی ڤیزا دەستی پێكردۆتەوەو پێدانی هەمو جۆرەكانی ڤیزاش
بەتەواوەتی بێ بەرامبەرە.
ئاوێنە: سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە،
لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستانی عێراق
دەكەینەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی
و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی
بیانی بۆ ناو ئێران دەستی پێکردوەتەوە."
ئەوەشی
خستۆتەڕو"پێدانی هەمو جۆرەکانی ڤیزا بەتەواوەتی بێ بەرامبەرەو کۆمپانیا
گەشتیارییەکان جگە لە تێچوی تۆمارکردنی زانیارییەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی
ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی
دیکەیان نییە."