2021-10-28   487     
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابه‌زرینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له چاو دوێنێ چوارشه‌ممه نزیكه‌ی سێ دۆلار دابه‌زی.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 29 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دوێنێ چوارشه‌ممه به 85 دۆلار و 4 سەنت بوو.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، ئه‌مڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 16 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ چوارشه‌ممه به 83 دۆلار و 83 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرا.