2021-11-02   793     
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاریدا لەھەریەک لەپارێزگاکانی ھەولێرو سلێمانیو دھۆک، سێ بەنزینخانە بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێتو بهنزینیان بەو نرخەی پێ بدرێت کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری دەکات.
ئاوێنه: فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندووه، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبون و کەمی بەنزینو ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەم دەرامەتەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاریدا لەھەریەکێک لەپارێزگاکانی ھەولێرو سلێمانیو دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بەنزین دابەش بکات بەو نرخەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە:
- ھەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی ١٠٠ مەتری، تەنیشت فاملی مۆڵ.
- دھۆک: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیک بەڕێوەبەرایەتی گومرگ.
- سلێمانی: بەنزینخانەی گروپی ھەڵەبجە، تەنیشت فاملی مۆڵ.