2021-11-09   445     
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تشرینی دووه‌می 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئاوێنه: هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، ئه‌مڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 84 سه‌نته.
مانەوەی بەهای نەوت لەبەرزترین ئاستدا لەم هەفتەیەدا بەشێکی پەیوەندی هەیە بە بڵاوکردنەوەی ڕێكکه‌وتنی ئێران له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی جیهاندا ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆكان و ڕێکكه‌وتنی نێوانیان ده‌رباره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
لای خۆیەوە ڤیڤێك دار، راوێژکار ئابوری لە بانكی كۆمۆنوالس ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، ئەمڕۆ بەهۆکاری به‌رزبونه‌وه‌ی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی پێشووی ئێران بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ تەواوكردنی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاتەکەی، بەهات نەوت بەڕێژەیەکی سنوردار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.