2021-11-20   636     
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس داوای له بریتانیا كرد، له‌بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی بزوتنه‌وه‌كه په‌شیمان ببێته‌وه و راشیگه‌یاند، پێویسته په‌رله‌مانی بریتانیا بڕیاری به تیرۆر ناساندنی حه‌ماس په‌سه‌ند نه‌كات.
ئاوێنە: به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه داوای خۆپیشاندانی له ده‌ره‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كانی بریتانیا كردوه له سه‌رتاسه‌ری جیهان، بۆ ئیدانه‌كردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تایبه‌ت به تیرۆر ناساندنی بزوتنه‌وه‌كه‌یان.
راشیگه‌یاندوه، "پێویسته په‌رله‌مانی بریتانیا بڕیاره‌كه ره‌تبكاته‌وه و حكومه‌تیش له‌و بڕیاره‌ی په‌شیمان ببێته‌وه".
هه‌ینی رابردو، بریتی باتێل وه‌زیری ناوخۆی بریتانیا رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به ته‌واوی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی قه‌ده‌غه كردوه، پابه‌ندیش ده‌بن به چاره‌سه‌ركردنی توندڕه‌وی و تیرۆر له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت.
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕێكخراوێكی چه‌كداری ئیسلامیه و له بلۆكی ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌زه كار ده‌كات، له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و بریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.