حکومەتی هەرێم: زیاتر لە 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابه‌شده‌كرێت
  2021-11-23       484       
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەدابەشکردنی 11 هەزارو 141 پارچە زەوی بەسەر میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفال له‌ سنوری پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌هه‌رێمی كوردستان.

ئاوێنه‌: فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا به‌ ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ 11 هه‌زار 141 هاوڵاتی له‌ میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال له‌ سنوری پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ هه‌رێمی كوردستان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، بڕیارەکە دوای ئەوە دراوە کە وردبینیی ته‌واو کراوە و دڵنیابونەتەوە و له‌ بونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی تیایاندا، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه‌ ده‌بێت، كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكده‌هێنرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی كاروبای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تیادا ده‌بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×