2021-11-23   884     
به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی له‌باره‌ی سوتانی باره‌گاكه‌یانه‌وه ده‌ڵێت، "خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ ژورێكی بچوكی بینای مه‌ڵبه‌ند سوتاوه."
ئاوێنه: له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی خوێندكاران‌دا، لەبەردەم مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیدا پێکدادان دروستبو، دواتر ژورێکی مەڵبەندی یەکێتی سوتێنراو بڵاوە بەخۆپێشاندان کرا.
له‌وباریه‌وه جه‌بار فارس، به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستنی سلێمانی به‌میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ ژورێكی بچوكی بینای مه‌ڵبه‌ند سوتاوه، له‌ئێستاشدا بارودۆخه‌كه زۆر ئاساییه‌و كارمه‌ندان له ناو بینای مه‌ڵبه‌ندان و ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن."
وتیشی، "یه‌كێتی هه‌میشه پاڵپشتی له‌داوا ره‌واكانی خوێندكاران كردووه‌و له‌داواكاری ئه‌مجاره‌ی خوێندكارانیش‌دا، وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتگیری له‌داواكانیان ده‌كه‌ین، بۆیه پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ڵامی جددیان بداته‌وه‌و كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ربكرێت."
جه‌بار فارس راشیگه‌یاندووه، "هه‌ندێك كه‌سی گێره‌شێوێن بارودۆخه‌كه‌یان قۆرخكردووه‌و خۆیان خستووه‌ته نێو خوێندكارانه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خوێندكاران بگۆڕن و توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، بۆیه داوا له‌خوێندكارانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین داوا كانیان به‌شێوه‌ی هێمنانه‌و دور له‌توندوتیژی بگه‌یه‌نن و ئێمه‌ش پشتگیری ته‌واوی داواره‌واكانیان ده‌كه‌ین."