راگەیەنراوێك لەلیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانییەوە
  2021-11-23       610       
لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تێكدانی ئارامی‌و جوڵەی ژیانی خەڵك بەهیچ جۆرێك رێگەپێدراو نیەو هێڵی سورە، سەرپێچیكاران روبەڕوی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە.

ئاوێنه‌: لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی راگەیەنراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و له‌به‌شێكیدا هاتووه‌، "خۆپیشاندان بەشێوازێكی ئارام و شارستانانیانە دیوێكی جوانی كایەكانی دیموكراسیە، رێز لەداواكانی خوێندكاران دەگرین، پەیامەكانیان گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی هەڕەمی دەسەڵاتی رەسمی حكومەت، هێزە ئەمنیەكان رێنمایی پێویست كراون كە بەوپەڕی رێزەوەو مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەرە راستەقینەكان بكەن."

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ "تێكدانی ئارامی و جوڵەی ژیانی خەڵك بەهیچ جۆرێك رێگەپێدراو نیەو هێڵی سوورە، سەرپێچیكاران رووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە، لیژنەی باڵای ئەمنی – سلێمانی هیوای زوو چاكبونەوە بۆ سەرجەم بریندارانی خوێندكاران و هێزە ئەمنییەكان دەخوازێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×