ژمارەیەک مامۆستای ئاینیی پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندانی خوێندکاران ڕاگەیاند
  2021-11-24       671       
ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لەبەیاننامەیەکدا كه‌ ئاراسته‌ی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسیان كردوه‌، رایده‌گه‌یه‌نن، "نیشتیمانی کارەکەتان بەرپرسیایەتیە لەڕۆژی دوایی، لەدونیاش پشتگیری زاڵم و ستەم کارەکان مەکەن".

ئاوێنە: له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی ئاینی رایانگه‌یاندوه‌، "ئاگاداری ڕوداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانین، ئاماژەی زۆر ترسناک لەسەر ڕەوشی ئێستای هەرێمەکەمان هەیە، قات و قوڕی و نەبونی موچەو کۆمەڵێک گرفتی خزمەتگوزاری ڕوی لەخەڵک و جەماوەر کردوە، خەڵکی بێزارو بێ تاقەت کردوە، ئەمەش بۆتە هۆکار گەنجان وڵات بەچی دێڵن و لەسنورو بەحرەکان دەمرن".

دەقی بەیاننامەکە:

بسم الله الرحمن ارحیم
پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم)، دەفەرموێت؛(إِنَّ الْمَلائِكَه‌َ ڵتَچَعُ أَجْنِحَتَهَا لِگَالِبِ الْعِلْمِ ڕچًا بِمَا ێصْنَعُ).

بۆ بەڕێزان؛
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
- وەزیری خویندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی.
- دەسەڵاتدارانی سیاسی لەهەرێمی کوردستان.
سەرتا سڵاو
بەڕێزان ئێمە وەک زانایانی ئایینی دڵسۆزی خەڵک و میللەت، ئاگاداری ڕوداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانین، ئاماژەی زۆر ترسناک لەسەر ڕەوشی ئێستای هەرێمەکەمان هەیە، قات و قوڕی و نەبونی موچەو کۆمەڵێک گرفتی خزمەتگوزاری ڕوی لەخەڵک و جەماوەر کردوە، خەڵکی بێزارو بێ تاقەت کردوە، ئەمەش بۆتە هۆکار گەنجان وڵات بەچی دێڵن و لەسنورو بەحرەکان دەمرن ، باری ژیانی قوتابیان زۆر قورس بوەو خەرێکە وڵات لەڕوی سومعەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی زۆر لەکەدار بوە، ئەمەش کارەساتە وڵاتێک ئەم هەموو سەروەت و نەوت و کەرستەی خاوەی هەبێت خەڵک و قوتابی لەبرسان و بێ کاری کۆچ بکات شوینی حەوانەوەی و بەشەناوخۆییەکانی کەمترین خزمەتگوزری نەبێ، بۆیە ئێمە وەک مامۆستایانی ئایینی ئەم داواکاریانە دەخەینە بەر دەستی بەرپرسان و جەماورو قوتابیانی خۆشەویست؛

١- قوتابیانی خۆشەویست داواکاریەکانتان ڕاست و ڕەوایە بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەکەین مەهێڵن داواکاریەکانتان بەلاڕێدا بڕوات و توندو تێژی لێ بکەوێتەوەو مافەکانتان لەدەست بدەن.

٢- هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و بەرگری نیشتیمانی کارەکەتان بەرپرسیایەتیە لەڕۆژی دوایی، لەدونیاش پشتگیری زاڵم و ستەم کارەکان مەکەن، چونکە خودا دەفەرموێت ( ۆڵا تَرْكَنُوا إِڵى اڵّژِینَ ڤَڵمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ )، منداڵەکانت بەپارەی حەرام پەروەردە مەکە. لێدان و شەق وەشاندن و ئیهانە کردنی خەڵک و میللەتی خۆت تاوانەو پەڵەیەکی ڕەشی مێژوییە.

٣- داوا لەهەر سێ سەرۆکایەتیەکە دەکەین بەزۆترین کات بێنە سەر خەت و مافی تەواو ی خزمەتگوزاری قوتابیان دابین بکەن ، زیاتر لەوە زۆر لە قوتابیان نەکەن باوەزعەکە لەدەست نەچێت ،دوای تەواوی پرۆسەکە لەدەست بدەن. پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، "اللهم من ولی من أمر أمتی شیئاً فشق علیهم فشقق علیه، ومن ولی من أمر أمتی شیئاً فرفق بهم فأرفق به"
کۆمەڵێک لەمامۆستایانی ئایینی هەرێمی کوردستان بەشێکیان لەخواروە ناومان هاتوەو بەشێکیانیش لەڕێی گەیشتنی بەیاننامەکە ناویان تۆمار دەکەن.
ناوەکان
1- مامۆستا مەلا محمود فقی
٢- مامۆستا نادر کانی کوردەیی
٣- مامۆستا شیرزاد عبدالوهاب.
٤- مامۆستا عبدالخالق روناکی
٥- مامۆستا زرار گرتکی
٦- مامۆستا ادریس کاریتانی
٧- مامۆستا خالد کەردی.
٨- مامۆستا نامیق هەنارەیی
٩- مامۆستا سڵیم شوشکەیی
١٠- مامۆستا عمر جاف.
١١- مامۆستا هێمن شارستێنی
١٢- مامۆستا عمر شارستێنی
١٣- مامۆستا نازم عسمان خەتیب.
١٤- مامۆستا عداللە غوڕغوڕەیی
١٥- مامۆستا خیراللە حسن.
١٦- مامۆستا بەڵێن ڕانیەیی
١٧- مامۆستا عبدالفتاح ناوبەرگەیی.
١٨- مامۆستا صدالردین بالیسانی
١٩- مامۆستا فتح اللە کانی مازویی
٢٠- مامۆستا عبدالستار حاجیاوە
٢١- ملا ابوبکر کانی تویی
٢٢- ملا عوسمان کانی کوردەیی.
۲۳- ملا هاشم عبدالله
٢٤- زیرەک مغدید
٢٥- ملا شیمال کمال سورچی
٢٦- ملا انس عبداللە
٢٧- ملا یوسف سلیمان
٢٨-ملا حسین علی احمد
٢٩- ملا ازاد جوهر
٣٠- ملا سلیمان کریم
٣١- ملا یعقوب بکر
٣٢- ملا ابراهیم کریم
٣٣- ملا سباح خدر
٣٤- ملا مقسود اکرم
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×