له‌هه‌رێم ژه‌مى سێیه‌مى ڤاكسین به‌هاوڵاتیان ده‌درێت
  2021-11-24       345       

وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین كاریگه‌رى زۆرى هه‌بوه‌ له‌پارێزگارى له‌مردن‌و داخڵبونى توشبوان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، بۆیه‌ له‌مانگى داهاتوه‌وه‌ وه‌رگرتنى ڤاكسین ده‌كه‌نه‌ مه‌رج بۆ فه‌رمانبه‌ران‌و خوێندكاران.

د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "سەبارەت بەپڕۆسەی پێدانی ڤاکسین، تاڕادەیەک بەرەوپێشچون هەیە لەبەشداربونی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، سێ جۆری ڤاکسینی کاریگەرو ڕێگەپێدراو بەردەستە بۆ پێدانی بەهاوڵاتیان‌و لەگەڵ لیژنەی باڵای ڤاکسین پێدانی ژەمی زیادەکی (سێیەم) لایەنی زانستی‌و ڕێکارو ڕێنماییەکان تاووتوێکراوە، لەئایندەیەکی نزیک بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەن".

وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، "لەمانگی داهاتوەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکترۆنی یان پشکنینی هەفتانەی PCR دەبێتە مەرج بۆ دەوام‌و فەرمانگەو زانکۆو شوێنە گشتیەکان، چونكه‌ لەدواهەمین هەڵکشانی شەپۆڵی سێیەمی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوت کە ڤاکسین ڕۆڵێکی زۆر گەورەی بینی لەدوربون لەتوشبون‌و داخڵبونی نەخۆشخانەو مردن، بەڵام بەداخەوە کارەساتی مردنی خستە ناو ئەو کەس‌و خێزانانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو.

لەهەرێمی کوردستان ئاماره‌كانى وه‌رگرتنى ڤاكسین له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌:
3,255,980 هاوڵاتی (سەروو 18 ساڵ)
4,366,500 هاوڵاتی (سەروو 12 ساڵ)
2,138,399 ژەم دابینکراوە.
180 سەنتەرو 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین هەیە.

1,522,057 ژەم بەکارهاتوە بەمشێوەیە:
908,157 ژەمی یەکەم (28%) سەروو 18 ساڵی‌و (21%) سەروو 12 ساڵی هاوڵاتیان وەرگیراوە.
613,900 ژەمی دووەم (19%) سەروو 18 ساڵی‌و (14%) سەروو 12 ساڵی هاوڵاتیان وەرگیراوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×